٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی و برێت مەکگورک کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info-  لە پەراوێزی پانێلەکانی دووەمین رۆژی 52ەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش کۆ بووەوە.

(برێت مەکگورک) نێردەی تایبەتی (باراک ئۆباما) سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ (مەسعوود بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ رووداو رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) زۆر باش و باسی  ئابووریمان کرد.

لەبارەی سەردانەکەشی بۆ کۆبانێ، (برێت مەکگۆرک) رایگەیاند: "هەر کاتێک کورد یەکبگرن هیچ کەسێک ناتوانێت تێکیان بشکێنێت". گوتیشی، سەردانی شاری کۆبانێی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە بۆ ئەوەی هانی کوردەکان بدات تاوەکو یەکبگرن.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ (مەکگورک)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەعات 15:00-ی رۆژی شەممە 13-2-2016 لەگەڵ 0فیدریکا موگیرینی) بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کۆ بووەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 13-2-2016 لەگەڵ سەرۆکی مەکدۆنیا، حیزبی سۆسیال دیمۆکراتی ئەڵمانیا، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و نێردەی تایبەتی (ئۆباما) لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆ بووەوە و، بڕیاریشە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیادا کۆ ببێتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار