له‌باره‌ی جیۆپۆلیتكی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رۆك بارزانی وتاری ده‌بێ

میونشن-KDP.info- به‌گوێره‌ی به‌رنامه و خشته‌ی كۆنفڕانسی ئاساییشی میونشن 2016، وه‌ها بڕیاره سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی)، وتاری خۆی بدات كه پێوه‌سته به جیۆپۆلیتكی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سبه‌ینێ یه‌كشه‌مه 14ی 2ی 2016، (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌عات 11.30 - 12.45 به كاتی ئه‌ڵمانیا و 1.30- 2.45 به كاتی كوردستان له په‌نێڵی جێۆپۆلیتیكی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شداری ده‌كات. له‌م ته‌وه‌ره‌دا سه‌ره‌تا سیناتۆر (جۆن مه‌ككین) بۆ 15 خوله‌ك قسه له‌سه‌ر جیۆپۆلیتكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.. پاشان په‌نێڵه‌كه 75 خوله‌ك له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه قه‌سه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه بریتین له:
1- (شێخ محه‌ممه‌د بن عه‌بدوڕه‌حمان) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر
2- (عبدولله‌تیف بن ره‌شید ئه‌لزه‌یانی) سكرتیری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو
3- (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
4- (نۆربه‌رت رۆتگن) سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا
5- (جۆن مه‌ككین) سیناتۆر و سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ناتی ئه‌مریكا
دوای ته‌واوبوونی ئه‌م په‌نێڵه‌ش (موشی ئالۆن) وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل 15 خوله‌ك له‌سه‌ر هه‌مان پرس قسه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌یش (واڵفانگ شنایگه‌ر) سه‌رۆكی كۆنگره‌ی میونیخ سه‌رنجه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره ده‌خاته روو.
* ئه‌م په‌نیڵه له‌لایه‌ن خاتوو (لیس دوسێت) سه‌رۆكی به‌شی سیاسه‌تی نیوده‌وڵه‌تی له BBC به‌رێوه ده‌چێت.




