٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كلیچدارئۆغلو لە رقی ئاكپارتی بە لای یەپەگەدا دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info- لە كاتی سەردانیكردنی بۆ نەخۆشخانەیەكی منداڵان لە ئانكارا، (كەمال كلیچدارئۆغلو) سەرۆكی جەهەپە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پرسیاری ئەوەیان لێ كرد ئایا بە لای ئێوەوە وەكو پارتێكی ئۆپۆزسیۆن، یەپەگە هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ پەكەكە و ئێوەیش پێتان تیرۆریستە؟ ئاماژەی دا كە ئاكپارتی ئەوانی داوەتی ئانكارا كردووە و فەرشی سووری بۆ راخستوون.

(كلیچدارئۆغلو) ئاماژەی دا كە هەر لایەنێك یان پارتێك هاوكاریی پەكەكە بكات بە لای ئەوانەوە تیرۆریستن، جا ئەو لایەنە شەرعییەتی هەبێت یان نەیبێت.

ئەو رەخنەی لە سەرۆككۆماری توركیا (رەجەب تەییب ئەردۆگان) گرت، بەوەی پەنجە بۆ ئەمەریكا درێژ دەكات و دەڵێت، دەبێت یەپەگە بە تیرۆریست ناو ببەن. ئەو پرسیار لە (ئەردۆگان) دەكات و دەڵێت: "من شتێك زۆر توڕەی كردووم، ئەردۆگان هاوار دەكات ئەی ئەمەریكا ئێوە ئێمە هەڵدەبژێرن یان یەپەگە؟ دەبێت یەپەگەتان پێ تیرۆریست بێت. باشە ئەی كێ بوو سەرۆكی یەپەگە (ساڵح موسلیم)ـی داوەتی ئانكارا كرد و فەرشی سووری بۆ راخست، ئەی باشە ئەوكاتە نەتدەزانی كە یەپەگە تیرۆریستە؟ ئەگەر تیرۆریست بایە، پێویست بوو تۆ دەستگیری بكەیت و بیدەیتە دادگە، بەڵام كۆبوونەوەت لەگەڵ كرد و پێشوازیت كرد، ئێستایش بۆچی دەڵێیت ئەمەریكا خۆی یەكلا بكاتەوە و یەپەگەی پێ تیرۆریست بێت".

(كلیچدارئۆغلو) باسی لەوەیش كرد، كە سەركردایەتیی ئاكپارتی هاوكاریی تیرۆریستان دەكەن و، ئەگەر دادگاكانیش بەڵگەیان دەوێت، ئەو ئامادەیە بەڵگەكانیان پێشكەش بكات.

 

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار