سەرۆک بارزانی و شا عەبدوڵڵا کۆبوونەوە

ئەڵمانیا-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌مى پادشاى ئه‌رده‌ن كۆبوویه‌وه.
له میانه‌ى به‌شداریكردنى له كۆنگره‌ى میونخى ئاسایش‌دا، سەرۆک بارزانی له‌گه‌ڵ ژمارەیەک سەرکردە و به‌رپرسى باڵاى وڵاتانى ئه‌وروپا كۆبوویه‌وه و بڕیاره دواى نیوه‌ڕۆى سبه‌ى پانێلێك له باره‌ى هه‌رێمى كوردستان و شه‌ڕى داعش ئه‌نجام بدات.
كۆنگره‌ى میونخ بۆ ئاسایش، بابەتە سیاسی و ئەمنییەكانی جیھان تاوتوێده‌كات و بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1963 بەڕێوەچوو، ئەو كۆنگره‌یه لە ھۆتێلی بایریشێر ھۆف بەڕێوەدەچێت، ئەو سەركردانەی كە بەشداری تێدا دەكەن لەو ھۆتێلەدا دەمێننەوە، وا بڕیارە وڵفگانگ ئیشینگەر كە دیپلۆماتێکارێكی ئەڵمانییە یەکەم وتار پێشکەش بكات.
له 70 وڵاتى جیهانه‌وه، 350 کەسایەتی حکومی و رێکخراوی نێودەوڵەتی و وەزیر و پەرلەمانتار به‌شدار ده‌بن.
كۆنگره‌ى ئه‌مساڵى میونخ ئه‌مڕۆ 12ى شوبات/ فێبرایه‌رى 2016 ده‌ستپێده‌كات و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا، 23 سەرۆك و 50 وه‌زیرى وڵاتان به‌شدارى ده‌كه‌ن. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانی، یه‌كێكه له به‌شداربووانى كۆنگره‌كه.
پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و تیرۆر و مه‌ترسى ره‌وكردنى په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا و ناكۆكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له گرنگترین پرسه‌كانى جێى بایه‌خى كۆنگره‌ى میونخن.
ئامانجى سه‌ره‌كى كۆنگره‌كه، ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزى نێوان وڵاتان و دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه بۆ قه‌یرانه سیاسیى و سه‌ربازییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
به گوێره‌ى زانیارییه‌كان، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانیى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا جۆن كیرى و نوێنه‌رى ئۆباما له هاوپه‌یمانێتى دژى داعش كۆده‌بێته‌وه.
نوێنه‌رى تایبه‌تى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، برێت ماكگۆڕك رایگه‌یاند، له میانى به‌شداریكردنى له كۆنگره‌ى میونخ به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى، جۆن كیرى، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادیى كۆده‌بنه‌وه.
ماكگۆڕك، له رێى هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، به بڵاوكردنه‌وه‌ى جریوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له رێگه‌ى جریوه‌كه‌یه‌وه، ماكگۆڕك ئاماژه‌ى به كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه.
دوێنێ، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڵاویكرده‌وه، كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانیى به مه‌به‌ستیى به‌شداریكردن له‌و كۆنگره‌یه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وتووه.




