شەممەی دابێ تەرمەکانیان دێتەوە..لە ئیجەدا خنکاون

هەولێر-KDP.info- شەممەی دابێ، لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکوومەتی ھەرمی کوردستان تەرمی ٢٥ کۆچبەری دیکە دەگەڕێندرێنەوە هەرێم.
بەرپرسی پەشی پەنابەر و رەوەندی کوردی لە بەڕێوبەرایەتی کۆچوکۆچبەران (نەزھەت حوسێن) بەماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بڕیارە رۆژی شەممە سەعات شەشی ئێوارە تەرمی ٢٥کۆچبەری دیکەی کورد لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ھەولێر بگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان کە لە٢٧مانگی رابردوودا لەدەریایی ئیجە خنکابوون.
دەیشڵێ، ئەو تەرمانە لەسەر ئەرکی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بگەڕێندرێنەوە کە١٩ لەوانە خەڵکی سلێمانین و شەشەکەی دیکەش خەڵکی ھەولێرن.
بڵند ئیبراھیم




