هێزێکی عێراقی بەرەو مەخموور دێن..بۆ گرتنەوەی مووسڵە

مەخمور-KDP.info- بەرپرسی میحوەریی مەخموور دەربارەی ھاتنی ھێزێکی عێراقی بۆ مەخموور هەواڵی پێداین کە ئێستا ئەم هێزەی عێراق بەڕێوەن بۆ مەخموور و، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە.
ماوەیەکە زۆر باس لە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ دەکرێت و مێدیاکان باس لە ھاتنی سوپایەکی گەورەی عێراقی دەکەن بۆ ئازادکردنەوەیی مووسڵ لە دەستی گروپی توندڕەویی داعش، سەبارەت بەھاتنی ئەو ھێزە، بەرپرسی میحموری مەخموور (نەجات عەلی) بەماڵپەڕیی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ھێزەی چەند رۆژێکە لە سایتە کۆمەڵایەتییەکانەوە باس لە ھاتنیان دەکەن بۆ سنووری مەخموور کە رێکەوتنێک ھەیە لە نێوان سوپایی عێراقی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شوێنەکانیان ئامادەکراون ئێستا بەشێکیان لە ڕێگان بەرەو مەخموور بۆ ئازادکردنەوەی مووسڵ لە ژێردەستی رێکخراویی ئیسڵامی توندڕەویی داعش".
فایزە پاڵانی




