٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەهرستانی دەزانێ ئەگەر دەستلەکارنەکێشێتەوە دەیگۆڕن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  بریکاری وەزیری خوندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی عێراق ئاشکرای کرد کە بڕیارە حکوومەتی عێراق ھەمووی گۆڕانکاری تێدا بکرێت و حکوومەتێکی تەکنوقرات دروست بکرێت، بۆیە وەزیری خوێندنی باڵا دەیەوێ پێش ئەوەی بیگۆڕن دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

 

بریکاری وەزیری خوندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی حکوومەتی عێراق (د.سەلام خۆشناو) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە کە گۆڕانکاری لە کابینەی حکوومەتی عێراق بکات و وەزیرەکان بگۆڕن و حکوومەتێکی تەکنوکرات دروست بکرێت، بۆیە وەزیری خوێندنی باڵا (حوسێن شەھرستانی) دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکوەزیران کردووە، چونکە دەزانێت لەپۆستەکەی لای دەبەن.

 

(د.سەلام خۆشناو) گوتیشی، جگە لەوەش لەبارەی پرسی نەوت بانگھێشتی پەرلەمان کرابوو، بۆیە دەزانێت کە دەگۆڕدرێت، ئەویش دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار