٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بانگهێشتی بارزانی بۆ میونشن، ددانپێدانانی رۆژئاوایە بە پێگه‌ی تایبه‌تی هەرێم

سەرچاوە: KDP.info
هەولێر-KDP.info-  (سەرۆک بارزانی) بە فەرمی بۆ کۆنگرەی میونشن بانگهێشت کراوە و، چاودێرێکی سیاسییش دەڵێ، ئەو بانگهێشتە ددانپێدانانی وڵاتانی رۆژئاوایە بە گرینگیی هەرێم لەو رۆڵەی لە شەڕی دژ بە تیرۆردا دەیگێڕێ.
 
 
ماموستای زانکۆ و چاودێری سیاسی (د.ساڵح مەلاعومەر عیسا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بانگھشتکردنی سەرۆکی ھەرێم بۆ ئەو کۆنگرەیە ئەوە نیشان دەدات، وەکو فاکتەرێکی گرینگی کاریگەرە لە بەرقرارکردنی ئاسایشی جیھان و، دەبێتە دەرفەتێک بۆ ھەرێم تا باسی شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بکات و، ببێتە ھۆی ئەوەی دەوڵەتەکانی دیکەی جیھان لە ڕووی دارایی و چەک و تەقەمەنییه‌وه‌ زیاتر یارمەتیی ھێزی پێشمەرگە بدەن و، ھاوکات باس لە ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.
 
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ باوه‌ڕی وایه‌ كه‌، ئەگەر ھاوکاریی زیاتری ھەرێم بکرێت، ئەوا دەتوانێ زۆر بەئاسانی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا زاڵ بێت و، دەبێتە ھۆکاری ئەوەی کە ئەو ئاوارانەی کۆچ دەکەن بۆ ئەورووپا و ژیانیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و، کاریگەریی لەسەر بەرژوەندییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا دەبێت.
  ئاماژەیشی دا، بە شێوەی دیفاکتۆ و سیاسی، ھەرێمی کوردستان و بەغدا لە یەک جیا بوونەتەوە و ئەم واقعەش پێشان دەدرێت کە ھەرێمی کوردستان نەک لەلایەن بەغداوە پارەی پێنادرێت، بگرە ھاوکاریی ھێزی پشمەرگەش ناکات تا كاریه‌گه‌رتر ڕووبەڕووی داعش ببنەوە، چونکە بەغدا سوپایەکی شیعە بە ناوی حەشدی شەعبی دروست کردووە دەیەوێ لەو رێگەیەوە ڕووبەڕووی داعش ببنەوە، وڵاتانی رۆژئاوایش ئەوە دەزانن کە ھێزی پێشمەرگە زیاتر رۆڵیان لە شەڕی داعشدا ھەیە و، جگە لەوەش ئاوارەکان ڕوو لە ھەرێم دەکەن نەک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
 
(د.ساڵح) ڕوونیشی کردەوە، وڵاتانی رۆژئاوا ددان بەوەدا دەنێن کە ھەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرینگی ھەیە و ئەو واقعەشیان قەبووڵ کردووە، لەبەر ئەوەیە سەرەڕای بانگھێشتکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی ھەرێمی كوردستانیشیان بۆ کۆنگرەی میونشن بانگھێشت کردووە.
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار