٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"کادیر و جەماوەری پارتی، رێگری لە چاکسازیی قەبووڵ ناکه‌ن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  چاودێرێکی سیاسی دەڵێ، ئەو بڕیارانەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی لەناو پارتیی رایگەیاندووە، پێویستی بەوەناکات کەس ھاوکار بێت و پێویستە جێبەجێ بکرێت، چونکە ھەر بەرپرسێک رێگر بێت دواتر کادیری پارتیی و جەماوەری پارتی لێیان قەبووڵ ناکات.

چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ (د.عەبدولحەکیم خەسرۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ھەر پرۆسەیەکی چاکسازی رابگەیندرێت، بایه‌خی خۆی ھەیە، بەتایبەت بۆ ئەو شتە نامۆیانەی لەنێو کۆمەڵگا، حکوومەت و حیزب ڕوو دەده‌ن، کاریگەریی خراپ دەخاتە سەر حکوومەت و حیزب و کۆمەڵگا، بۆیە ئەو چاکسازیانەی سەرۆکی ھەرێم رایگەیاندووە زۆر گرینگن، بەڵام پێویستە بە باشی جێبەجێ بکرێن، لەبەر ئەوەی پێشتر کراوە و رێگری ھەبووە، بۆیە ئێستا دەرفەتێکی دیکەیە کە چاکسازیی بکرێت و مڵک و سامانی خەڵک و حکوومەت بگەڕێتەوە.''

ئەو چاودێره‌ی سیاسه‌ت دەیشڵێ، ئەو بەرپرسانەی یاخود ئەوانەی بە ناوی حیزبه‌وه‌ دەستەکەوتی ماددییان بە دەست ھێناوە، پێویستە سەرڕاست بکرێتەوە و کەس لە سەرووی یاساوه‌ نییە و، ئەوەی نوێنه‌رایه‌تیی یاسا دەکات سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە و، پێشێلکردنی بە ھیچ شێوەیەک قەبووڵ نییە و ئەوە خواستی میللەتی کوردە.

(د.عەبدولحەکیم خەسرۆ) ڕوونیشی کردەوە، ''ئەوەی پێوەندی بە پارتییەوە ھەیە کە سەرۆک بارزانی بڕیاری دا، نایەوێت لایەنەکانی دیکە ھاوکار بن و پێویستە جێبەجێ بکرێت و بۆ ھیچ کەس و بەرپرسێک نییە ڕووبەڕووی ئەم پرسە بێت، چونکە ئەمجارە ھەر بەرپرسێک دژی ئەوپرسە بوەستێته‌وه‌، پێم وانییە کادیری پارتی و جەماوەری پارتی لێیان قەبووڵ بکات.''

وه‌ك (خەسرۆ) ئاماژه‌ی دا، ئەم دەرفەتە بۆ ئەوەی ئەو گلەییەی لەناو جەماوەری پارتی ھەیە سەبارەت بە کۆمەڵێک بەرپرسی پارتی، ئەمە فورسەتێکی زێرینە بۆ ئەوەی متمانە بۆ پارتی بگەڕێتەوە، بۆیە گەر سەرۆک بڕیاری دا پێویست بەوە ناکات ھاوکاری بکرێت،  بەڵکو پێویستە جێبەجێ بکەن و ناکرێت بیر لە ھیچ بکەنەوە و، یەکڕاست دەبێ ملکەچی بڕیارەکانی سەرۆک بن، چونکە دواتر کادیر و جەماوەری پارتی لێیان قەبووڵ ناکات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار