"به‌غدا هه‌روا یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى راده‌كێشێت، به‌ڵام نایدات به پێشمه‌رگه"

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت، بەغدا بە ئاشکرا غەدر لە هەرێمی کوردستان دەکات و نایەوێت پابەند بێت بەرێککەوتنەکانەوە؛ چونکە تووشی قەیرانێک هاتووە خۆشی سەری لێ دەرناکات.
(شاخەوان عەبدوڵڵا) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند: ''یه‌ك سه‌رباز و حەشدی شەعبی مووچه‌یان له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتى عێراق نییه، چونكه ئێستا داهاتى مانگێكى نه‌وتى عێراق 1 تریلیون دینارە، به‌ڵام مووچه‌ى مانگێكى مووچه‌خۆرانى عێراق 4 تریلیون دیناره، كه‌واته حكوومه‌تى عێراق له پاره‌ى یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى راده‌كێشێت بۆ مووچه، به‌ڵام نایدات به پێشمه‌رگه.''
(عه‌بدوڵلا) زۆر بە داخە له هەڵوێستی حکوومەتی عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ و دونیایش ئه‌و شایه‌تییه‌ی داوه، پێشمەرگە بەو شێوە قارەمانانە بەرگریی لە خاکی کوردستان دەکات و هاوکاریی تەواوی هێزەکان دەکات کە بەرەی داعش بشکێنرێت، کەچی بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت؛ گوتیشی ''ئەمە تەواو پێچەوانەی دەستوور و رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغدایە."
ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه: "بەغدا تووشی قەیرانێکی قورس بووه‌ته‌وه، ئاخر خۆشی سەری لێ دەرناکات، چونکە لەلایەک پارەی بانکەکان رادەکێشێت و دەڵێت داهاتی نەوت کەمە و بەش ناکات، لەلایەکی دیکەیشه‌وه بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەبێت هەرێمی کوردستان نەوتی زیاتر بدەنە کۆمپانیای سۆمۆ، سەرۆکوەزیرانیش دەڵێ، نەوتی خۆتان بفرۆشن و پارەی خۆتان دابین بکەن".
کارزان سەباح




