٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە کرێی خوێندنی ناحکوومیی داشکاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی پەروەردە لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، سەبارەت بە کەمکردنەوەی نرخی خوێندن، چەند بڕیارێکی دەرکرد و نرخی خوێندنی ناحکوومیی 20% داشکاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-2-2016، وەزارەتی پەروەردە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چوار بڕیاری وەزارەتەکەی بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی داراییی هەرێمی کوردستان خستە ڕوو.

لە یەکەمین بڕیاردا، کرێی خوێندنی لە سەرجەم باخچە، قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەت بە رێژەی 20% دابەزاند.

به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وەزارەتی پەروەردە، هەر قوتابخانەیەک لەو رێژەیە داشکانی کەمتری کردبێت، داشکانەکە بەزر بکاتەوە بۆ رێژەی دیاریکراو. لە بەرانبەردا، هەر قوتابخانەیەک لەو رێژەیە، داشکانێکی زیاتری کردبێت، ناتوانن داوای گەڕانەوەی زیادە داشکێندراوەکە بکەن.

وەزارەتی پەروەردە هاوكات دەربارەی خزمەتگوزارییەکانی قوتابخانەکان بڕیاری داوە "هەر قوتابخانەیەک کرێی گوازتنەوە و خواردن وەردەگرن، نابێت زۆر لە قوتابیان بکەن بۆ بەشداربوون لەو خزمەتگوزاریانە، یان کرێیان زیاد بکەن. قوتابیان ئازادن ئەو خزمەتگوزاریانە وەربگرن یان نا.''

بڕیاریشی داوه‌، بەهیچ شێوەیەک دەستکاری کرێی مامۆستا و فەرمانبەران و کارمەندانی باخچە، قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەت ناکرێت.

وەزارەتی پەروەردە جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌، ئەو بڕیارانەی بە راوێژ لەگەڵ کەسانی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیارانی باخچە، قوتابخانە و پەیمانگاکان داوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکان، بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە و، رێکاری یاسایی تووند لە بەرانبەر قوتابخانەی سەرپێچیکار دەگیرێتە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار