"پەكەكە لە جەزیرە وەدەرنرا"
__2016_02_11_h16m15s12__HK.jpg)
جەزیرە-KDP.info- وەزیری ناوەخۆی توركیا رایگەیاندوە لە شارۆچكەی جەزیرە شەڕ كۆتایی پێهاتوە و، توانیویانە پەكەكە لەو شارۆچكەیە بە تەواوەتی بخەنە دەرەوە.
وەزیری ناوەخۆی توركیا (ئێفكان ئالا) بۆ میدیاكان گوتویەتی كە توانیویانە جەزیرە بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵ بكەن و ئیدی شەڕ لەو شارۆچكەیە كۆتایی پێ هاتوە.
بەڵام لە بارەی ئەوەی ئایا ئیدی یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت و خەڵك دەتوانن بێنە دەرەوە؟ ئەو گوتویەتی كە ناتوانن یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەڵبگرن، تا بە تەواوەتی شارۆچكەكە پاك دەكەنەوە و، پاشان ئەو خەڵك دەتوانن بە ئازادانە بێنە دەرەوە.
كارزان گلی




