ده‌سته‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی بارزانی پێك دێت و چاودێرییش ده‌كرێ

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەپێناو جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی (سەرۆك بارزانی) ئێستا كار لەسەر دامەزراندنی دەستەیەكی تایبەت دەكرێت كە لە كەسانی پسپۆڕ و شارەزا پێك دەهێنرێت بۆ ئەوەی بڕیارەكان جێبەجێ بكرێن و، بەدواداچوونیشان بۆ بكرێت.
ده‌قی لێدوانی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی بڕیارەكانی سەرۆك بارزانی بۆ چاكسازی:
لەدوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە 10ـی 1ـی 2016 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی پڕۆسەی چاكسازی ڕیشەیی و به‌مه‌به‌ستی زیاتر ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و شوێنەكانی تر كۆمەڵە بڕیارێكی تایبەتی دەركرد، لەپێناو جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی سەرۆك بارزانی ئێستا كار لەسەر دامەزراندنی دەستەیەكی تایبەت دەكرێت كە لە كەسانی پسپۆڕ و شارەزا پێكدەهێنرێت بۆ ئەوەی بڕیارەكان جێبەجێ بكرێن و بەدواداچوونیشان بۆ بكرێت.
د. فواد حوسێن
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم
11ـی 2ـی 2016




