"چاوەڕوانیی جەماوەر لە سەرۆکەکەی، دەرکردنی بڕیارێکی لەو شێوەیەیە"

ھەولێر-KDP.info- کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری چاکسازییە ڕیشەییەکانی ناو پارتی دەڵێن، ئەم چاکسازییە وەڵامی پرسیارێکی لەمێژینەیانە.
(مەسعوود بارزانی) سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەپێناو ڕێکخستنەوەی کاروباری کارگێڕی و داراییی پارتی و لەپێناو شەفافیەت و خزمەتی بەرژەوەندیی گشتی، چەند بڕیارێکی دەرکرد لەم بارەیەوە کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری لە بڕیارەکانی جەنابی سەروک دەکەن.
(شاخەوان عومەر) بەرپرسی راگەیاندنی سکرتاریەتی لاوان بە ماڵپەریی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم بڕیارەی جەنابی سەرۆک وەڵامی پرسیارێکی لەمێژینەی خەڵکە، کاتێک دەبێت چاکسازی لە بڕیارەوە بکرێتە کردار پێویستە ھەنگاوی یەکەم لە ماڵی خۆمانەوە دەسپێبکەین، تاکو متمانە زیاتری خەڵک بەدەست بێنینەوە، کاتێک باشوری کوردستان بەدەست کێشەی ئابوری گرفتاردەبێت چاوەڕوانی جەماوەر لە سەرۆکەکەی دەرکردنی بڕیارێکی لەو شێوەیەیە".
(شاخەوان) گوتیشی: "ھیوادارین بەدوادا چونی وردو بەردەوام لەلایەن جەنابیانەوە کارایی زیاتر بە بڕیارەکە ببەخشێ".
هەر پێوەست بەم پرسە، کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕای خۆیان دەربڕیوە و (جەبار قادر) کە هاوکات مامۆستای زانکۆیە باوەڕی وایە، دۆخی ههرێمی كوردستان و پاراستن و بههێزكردنی ئهزموونهكهمان وا دهخوازێت چاكسازیی ڕاستهقینه له دامودهستگا حزبی و حكوومییهكاندا بكرێت، ئهم ههنگاوهی سهرۆك بارزانی جێگای دڵخۆشییه، ئهوانهی پاره و سهروهت وسامانی خهیاڵییان لهسهریهك داناوه و مامهڵهیان به زهویوزاری گشتییهوه كردووه، دهبێت لێپێچینهوهی جیددییان لهگهڵدا بكرێت.
بەڵام ئەو مامۆستایەی زانکۆ ترسی لە هەیە لەوەی گهندهڵی و دزییهكان چوارچێوه و قاڵبی یاساییان بهسهردا كرابێت؟.
(قادر) وەک هەر هاونیشتیمانیێک دەڵێ، له چاوهڕوانیی جێبهجێكردنی بڕیارهكاندان و گرینگه دهرئهنجامهكان بۆ رای گشتی ڕابگهیهندرێن.
(بەسام عەلی) ئەندامی دەستەی رێخراوە جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە تۆریی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت: "جەنابی سەرۆک بە رۆح پشتگیری لە بڕیارەکەت دەکەین، ھەموو پێشمەرگەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی جەنابتین، گەندەڵ و مشەخۆران ناتوانن ڕێگری جێبەجێکردنی بڕیاری جەنابت بن، تۆ سەرۆک و رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی باکوور، باشوور، ڕۆژھەڵات، رۆژئاوای کوردستانی. چاوەڕوانین و وەک ھەمیشە متمانەمان بە ئیرادەی چاکسازیی جەنابت ھەیە".
فایزە پاڵانی




