٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەپەگە فڕگەیەکی سەربازیی حەلەبی کۆنترۆل کرد.. ڕووسیا پشتیوانیی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژاوای کوردستان-KDP.info-  بە پشتیوانیی بۆردوومانی ڕووسیا، هێزەکانی یەپەگە دەستی بەسەر فڕگە سەربازییەکەی باکووری شاری حەلەبدا گرتووە، کە پێشتر لە بن دەستی هێزی سەربازیی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا بوو.
ڕوانگای مافی مرۆڤ سووریا و سەرچاوەی دیکە بۆ ڕۆیتەرز پشتڕاستیان کردووەتەو کە، یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە)، بۆ دەستبەسەرداگرتنی فڕگە سەربازییەکە، شەوی ڕابردوو لەگەڵ چەکدارانی سووریاییدا بە تووندی شەڕیان کردووە و، دەنگی ئەوە هەیە، کە بە تەواوی دەستیان بەسەریدا گرتبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگای سووریا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا، لانی کەم ٣٠ جار چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی نێو مەتارەکەیان بۆردوومان کردووە.


 

هەواڵی پەیوەندیدار