٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
دەزگاکانی پارتی

مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە دكتۆر جەلال محەممەد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

برای بەڕێز كاك دكتۆر جەلال محەممەد

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو فاتیمە كاكی عارف، دایكی بەڕێزتان و كاك كەمال و شەهید پیشڕەومان پێگەیشت. خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان دەكەین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی دایكی كۆچكردووتان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك

هەواڵی پەیوەندیدار