ترامپ لە نیوهامشایەر بردیەوە

ئەمەریکا-KDP.info- دۆناڵد ترامپ وەک بە ڕاپرسییەکاندا دیار بوو، یەکەمی هەڵبژاردنی ویلایەتی نیوهامشایەر بوو کە توانیی ٣٣%ی دەنگەکانی ئەو ویلایەتە بەدەست بێنێ.
لە پێنجەمین ویلایەتی بچووکی ئەمەریکا نیوهامشایەر هەڵبژاردنی ڕێخۆشکەرانە بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ کاندیدانی کۆماری و دیموکراتی بەڕێوە چوو.
ویلایەتی نیوهامپشایەر کە ژمارەی دانیشتوانی لە خوار ملیۆنێک و نیوە، کێرڤی دۆناڵد ترامپی بەرز کردەوە و دەنگێکی زۆری بەدەست هێنا بە ڕێژەی ٣٣% و، تۆڵەی دۆڕانەکەی ویلایەتی ئایەوای لە تید کروز کردەوە.
شاو کوردی




