پزیشكێك به خۆڕایی چاره‌سه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- له كاتێكدا كه به‌شێك له پزیشكان به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه مانیان له كار گرتووه و، ئاماده نین له نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكه‌ن، پزیشكێكی پسپۆڕی ئێسك بڕیار ده‌دات حه‌فته‌ی ڕۆژێ له كاتی خۆی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هێزه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ته‌رخان بكات به‌بێ به‌رامبه‌ر.
د. فه‌رهاد ئه‌ترووشی پسپۆڕی ئێسك و شكان و ماسولكه و پێكانی وه‌رزشی و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی (بۆرد)ی پزیشكی له لێدوانێكدا بۆ (باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند: "به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیدا وه‌كو كارێكی مرۆیی، خۆبه‌خشانە بڕیام داوه حه‌فتانه ڕۆژێك له كات و كاری خۆم ته‌رخان بكه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه پێویستیان به چاودێری و دیتنی پزیشكه له بواره‌كه‌ی خۆم و ئه‌و كاره‌شم خۆبه‌خش و بێبه‌رامبه‌ر ده‌بێت."
گوتیشی: ”ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (10/2/2016) یه‌كه‌م ڕۆژه كه ده‌ستم كردووه به‌و كاره خۆبه‌خشانه و له نه‌خۆشخانه‌ی زێره‌ڤانی له‌ناو باره‌گای فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه زێره‌ڤانی چاومان به نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌وێت كه سه‌رجه‌میان له سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ناوبراون و به‌پێی توانای خۆم هاوكارییان ده‌كه‌م و، پشكنینیان بۆ ده‌که‌م و ئه‌گه‌ر پێویست بێت نووسراویان بۆ ده‌كه‌م بۆ نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری زیاتر."
د. فه‌رهاد، ئاماده‌یی خۆیشی نیشان دا كه ئه‌گه‌ر هات و پێویست بێت زیاتر له ڕۆژێك له حه‌فته‌یه‌كدا ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه جێبه‌جێ بكات.




