"کەنەدا لەهاوکاریکردنی هەرێم و پێشمەرگە جیددیە"

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ 10/2/2016 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردنی له (برونۆ ساكۆمانی) باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئوردن ئاماژه‌یدا به بارگرانی تێچووی دارایی جه‌نگی تیرۆریستانی داعش به سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی سه‌ربازی و دارایی پێشمه‌رگه.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی به‌رده‌وامی هاوكارییه سه‌ربازی و دیپلۆماته‌كانی كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش گۆڕییه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه (مه‌سروور بارزانی) باسی له گرنگی رێكاری سه‌ربازی و پابه‌ندبوونی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌په‌له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش كرده‌وه و جه‌ختی له بارگرانی تێچووی ئه‌و جه‌نگه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد، كه پێویسته بۆ بردنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه یارمه‌تی دارایی پێشمه‌رگه بكرێ.
له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و ئوردن تیشكی خسته سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی حكوومه‌تی نوێی كه‌نه‌دا له‌بواری جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌نه‌دا له مه‌شق پێكردن و دابینكردنی هاوكاری سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و گوتی: ئه‌وه‌ش جددیه‌تی كه‌نه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌و جه‌نگه نیشان ده‌دات و ئێمه له هاوكارییهكانماندا بۆ هه‌رێمی كوردستان شه‌رم ناكه‌ین.
به‌رده‌وامبوون و تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا له بواره جیاجیاكاندا و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




