هەدەپە بۆ چارەكردنی كیشەی باكوور، پەنا دەباتە بەر ڕووسیا و ئەمەریكا

ئیستانبووڵ-KDP.info- پارتیی دیموكراتی گەلان "هەدەپە"، لیژنەیەك كە لە چەند پەرلەمانتارێك پێك هاتووە، ڕەوانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات، بە مەبەستی ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسیانی ئەو وڵاتە بۆ چۆنیەتیی چارەكردنی كێشەی باكوور و سووریا.
لە نووسینێكدا هەدەپە ئاماژەی داوە كە، ئەوان راستگۆن بۆ چۆنیەتیی چارەكردنی كێشەی سووریا، بۆیە ئەو لیژنەیەیان پێك هیناوە و، لە ئەمەریكا چەند كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام دەدەن. هەروەها جگە لە ئەمەریكا، پاشان بەرەو ڕووسیا بەڕێ دەكەون بۆ هەمان مەبەست.
لیژنەكەی هەدەپە پێك هاتووە لە (عوسمان بایدەمیر) ئەندام پەرلەمان لەسەر شاری شانلی ئورفا، هەروەها (هوشیار ئۆزسۆی) كە بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەدەپەیە.
هەدەپە لە بارەی شەڕی باكووریشەوە كە لە نێوان پەكەكە و دەوڵەتی توركیادا بەرپا بووە، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا باسی لێوە دەكەن و دەیانەوێت ئەوانیش هاوكار بن بۆ چۆنیەتیی چارەكردنی كێشەكان و نەهێشتنی ئەو شەڕە سەختە.
ئەمڕۆ ئەو لیژنەیە بەرەو ئەمەریكا بەڕێ دەكەون.
كارزان گلی




