٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕۆستایی: "ئومێدم بە بەغدا نییە.. دەبێ هەرێم خاوەنی بوودجەی خۆی بێ"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رەخنە لەو كەسانە دەگرێت كە پێیان وایە بەغدا نەوت دەفرۆشێت و تووشی قەیرانی دارایی نەهاتووە. دەشڵێت: "قەیرانێكی قورس بەڕێوەیە".

(زانا ڕۆستایی)، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی كۆمەڵی ئیسلامی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتیی كوردستانی راگەیاند: "جارێكی دیكە چاومان لەوە نابێت كە بەغدا شاییستە داراییەكانمان پێ بدات، بۆیە دەبێت هەرێمی كوردستان خۆی هەوڵ بدات كە خاوەنی بوودجەی خۆی بێت".

ئەو باوەڕی وایە، "ئەو عەقڵییەتەی لە بەغدا هەیە، رێگا بەوە نادات كە مافەكانی خۆمان وەربگرین، چونكە ئێمە چەند هەنگاوێك چووینە پێشەوە و پاشگەزبوونەوە لەو هەنگاوانە كاریگەری خراپی دەبێت."
(رۆستایی) گوتیشی: "هەموو لایەك ئاگادار دەكەمەوە بە تایبەتی ئەوانەی دەڵێن بەغدا دەوڵەمەندە، ئەوا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بارودۆخی ئابووری و سیاسیی عێراق بەرەو خراپی دەڕوات و پێشبینیی قەیرانێكی یەكجار قورس دەكرێت".

ئەوەیشی خستە روو: "هیچ ئومێدێكم بەوە نەماوە جارێكی دیكە بەغدا شاییستە داراییەكانمان پێ بداتەوە، جارێكی دیكەیش بەو عەقڵییەتەوە ناتوانین لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكەین".
 

هەواڵی پەیوەندیدار