حزبوڵلای عێراق ده‌ڵێ، سعوودیا ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ دەکات

بەغدا-KDP.info- حزبوڵلای عێراقیش دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی ئەوانەوە کە هۆشدارییان داوە بە سعوودیا لەوەی کە نیازی وابێ هێزی سەربازیی ڕەوانەی سووریا بکا و، ئەو میلیشیایە دەڵێ، ئەگەر سعوودیا وا هەبگاوێک بنێ دەرگاکانی دۆخەخی بەڕوودا دەکەینەوە.
فەرماندەیەکی میلیشیای حزبوڵلای عێراقی کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێ گوتی، ڕەوانەکردنی هێزی زەوینیی سەربازیی وڵاتانی عارەبی لە لایەن سعوودیاوە بۆ سووریا، ئەوا دەرگاکانی دۆزەخ بە ڕوویاندا دەکرێتەوە؛ ئەو فەرماندەیەی کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە گوتیشی، هه‌روه‌ك جۆن داعش پیلانه‌كانی له عێراق و سووریا پێ جێبه‌جێ كرا و شكستی برد، داوایشی له سعوودیا كرد كه یاریێك نه‌كا كه تێیدا شكست ده‌با.
ئه‌م حزبوڵلایه زیاتر له جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی له سعوودیا كردووه و، له كاتی له‌داردانی (نه‌مر ئه‌لنه‌مر)یشدا گوتی كه به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه. هه‌ر ئه‌م حزبوڵڵایه‌یشه كه به‌رپرساره‌تیی خۆی له بۆردوومانكردنی سه‌ربازگه توركیاییه‌كه‌ی نزیك مووسل ڕاگه‌یاند.
حزبوڵڵا به به‌هێزترینی میلیشیا شیعه‌به‌زه‌به‌كانی عێراق نای ده‌برێ و، زۆر به فراوانی ئێرانی دراوسێ و شیعه‌به‌زه‌ب هاوكاریی و پشتیوانیی ده‌كا. هه‌ر ئه‌م میلیشیایه‌یشه كه بۆ پشتیوانی له ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كداری ناردنه سووریا.




