٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"بایدن بە تورکیای گوتووە با پرسی چارەسەری گیانی بەبەردا بکرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info-  (دەوڵەت باخچەلی، دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ كرا دوای ٢ مانگ بۆ یەكەمجار لە بەردەم فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا قسەی كرد و، وەكو خوی هەمیشەیی خۆی پەلاماری پرسی چارەسەریی دا.

 

باخچەلی باسی لە هاتنی جێگری سەركۆماری ئەمەریکا جۆ بایدن كرد بۆ توركیا و، گوتی ئەو بە دەوڵەتی توركیای گوتووە كە پێویستە پرسی چارەسەری گیانی بەبەردا بێتەوە، بەڵام توركیا دڵنیا دەكەمەوە كە ئەمە پلانێكە و دوای سووریا نۆرەی توركیا دێت بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ. ئەو ڕەخنەی لە حكوومەتی ئاكپارتی گرت بەوەی لە ڕووی سیاسەتی دەرەوەدا شكستی هێناوە.

لە بارەی ئەو ماستەر پلانەی كە حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەری كێشەی كورد بڵاوی كردووەتەوە كە لە ١٠ مادە پێك هاتووە، باخچەلی ڕەخنە دەگرێت و، پێی وایە هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ ئەو ١٠ مادەیەی لە ڕێككەوتنی دۆڵمەباخچە بڵاو كرایەوە و هەمان شتە.

باخچەلی باس لەوەیش دەكات كە ئەمەریكا و ئەروپا دەیانەوێت مێژوو بهێننەوە بۆ دواوە و، ئامانجەكانی خۆیان بپێكن، ئەویش گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كە توركیا زیانێكی زۆری بەر دەكەوێت و بەرەو دابەشبوونی دەبەن.

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار