٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاوەر: به‌غدا پابەند نابێت.. کۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق دیاریی کراوە

سەرچاوە: KDP.info
(جەبار یاوەر) ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
هەولێر-KDP.info- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، نەخشەی ئازادکردنەوەی مووسڵ دیاری کراوە و بڕیارە بۆ بەشداری کردنی هێزی پێشمەرگە لە کۆوبونەوەی داهاتووی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگی عێراق داواکانمان بخەینەڕوو.
 
(جەبار یاوەر) ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتى: "هەموو ساڵێک بڕگەیەک لەناو یاسایی بودجە پەسەند دەکرێت بۆ ئەوەی بودجەیەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تەرخان بکرێت، بەڵام ئەوە ئێمە لەساڵی ٢٠٠٦ وه‌ هەموو ساڵێک راپۆرت و قەبڵاندنی خۆمان دەنێرین بۆ وەزارەتی بەرگی عێراق، بەڵام بەداخەوە جێبەجێناکرێت و پابەندی رێکەوتنەکان نابن".
(یاوه‌ر) گوتیشی: "ئازادکردنەوەی مووسڵ لە قۆناغی ئامادەسازیدایە، بەڵام هیچ کاتێک بۆ هێرشکردنە سەر مووسڵ دیاری نەکراوە".
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌شڵێت، بۆ بەشداری کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئازادکردنەوەی مووسڵ دەگەرێتەوە سەر رێککەوتنی هەردوولامان چونکە هێشتا کۆبوونەوەی تەواو نەکراوە لەسەر ئەوەی لە ئازادکردنەوەی مووسڵ ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چۆن دەبێت و ڕۆڵی هێزەکانی حکوومەتی ناوەندی چۆن دەبێت لەو پلانە و ڕۆڵی خۆبەخشەکانی مووسڵ و ڕۆڵی هاوپەیمانان چۆن دەبێت ئەو کاتەی کە دانیشتن بزانین وەڵامەکانمان چۆن دەبێت ئەو کاتە، ئێمە پێویستییەکانی پلانی ئازادکردنەوە مووسڵ پێشکەش به‌ حکومەتی عێراق ده‌كه‌ین.
جەبار یاوەر، راشی گەیاند: کاتی کۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق دیاریکراوە، بەڵام پلانی بۆ دانەنراوە.  
 

هەواڵی پەیوەندیدار