٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەورووپا لە دەستتێوەردانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە نیگەرانە

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە-KDP.info-  پەرلەمانی ئەورووپا، دەستتێوەردانی ئێران لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی ناوچەکە دەداتە بەر ڕەخنە و، چاوەڕوان دەکرێ، هاوینی دابێ، بۆ هۆشیارکردنەوەی ئێران لەوبارەیەوە شاندێکیان بچێتە تاران.

بەگوێرەی لێدوانێکی (ئیلمار برۆک) سەرۆکی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپا، کە ڕەخنەی تووندی لە دەستتێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە و، ئەمەیشی وەک پرسێکی جیددی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە قاهیرەی پایتەختی میسڕدا باس کردووە.


(ئیلمار برۆک) گوتووشیەتی، زۆر وڵات ئێستا لە ململانێدان و ئامانجی سەرەکیشیان بەهێزکردنی دەستەڵاتەکانیانە لە ناوچەکەدا. ئاشکرایشی کردووە، هاوینی دابێ، شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا دەچێتە ئێران و کۆی ئەو ڕەخنانەی کە لەو وڵاتەیان هەیە، بە دەستتێوەردانیان لە وڵاتانی ناوچەکەیشەوە، تاوتوو دەکەن.


ئەو شاندەی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپا کە لە نوێنەرانی وڵاتانی(ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئیتالیا، پۆڵاند و قوبڕس) پێک هاتووە، پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی میسڕ(عەبدولفەتاح سیسی)ـدا دێ، کە تێیدا دۆخی سیاسیی ئەو وڵاتە و چۆنیەتیی پتەوترکردنی پێوەندییەکان لەگەڵیدا خستووەتە بەر باسەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار