"١٥٠ هەزار سەرباز لە تورکیاوە بۆ سووریا رەوانە دەکرێن"
_(1)__2016_02_08_h20m47s8__HK.jpg)
ئانکارا-KDP.info- حكوومەتی توركیا بە نیازە ١٥٠ هەزار سەرباز ئامادە بكات بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی گەورە لەناو سووریا دژی داعش و حكوومەتی ئەسەد ئەنجام بدات.
بە گوێرەی راپۆرتێكی تەلەڤزیۆنی سی ئێن ئێنی عەرەبی، هێزەكانی ئەسەد ماوەی هەفتەیەك دەبێت بەردەوام لە پێشڕەویدان بۆ لێدانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كە لە (سوپای ئازادی سووریا و بەرەی نوسرە) پێكهاتوون، كە بە لای توركیا و سعوودیاوە ئەو هێزانە هێڵی سوورە، بۆیە ئەوانیش پلانێكی گەورەیان داناوە بۆ ئەوەی لەناو سووریا رووبەڕووی ئەسەد ببنەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی تەلەڤزیۆنی ناوبراو ئاماژەی بۆ كردوە، هێزەكانی ئەسەد بە هاوكاری ئێران و رووسیا لە پێشڕەویدان، بە تایبەت ئەو شوێنانەی لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریادان، بۆیە توركیا و سعوودیا بەم هەنگاوە توڕەبوون و نایانەوێت ئەسەد پێشڕەوی بكات.
ئێستا ١٥٠ هەزار سەرباز لەناو توركیادا بوونی هەیە كە لە سعوودیا و بەحرێن و توركیا و قەتەر پێكهاتوون، بەڵام تاوەكو راهێنانیان پێ نەكرێت هێرشی زەمینی ئەنجام نادەن، ئەمەیش بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی سی ئێن ئێن بڵاوی كردوەتەوە.
كارزان گلی




