دھۆک..نرخی بەنزین ونەوت وغاز کەمکرایەوە

دهۆک-KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک ئاشکرایکرد، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک نرخی سوتەمەنی وغازوبەنزین کەمکرایەوە و کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی نرخی کەل وپەلەکانی دیکەش کەم بکرێتەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک (فەھیم عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانیراگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک کۆبووە و تێیدا بانگھێشتی ئەولایەنانەکرابوو کە پەیوەندیدارن بە سووتەمەنی بەڕێوبەری سوتەمەنی وبریکاری دابەشکردنی غازوئەوبەنزینخانە وکۆمپانیانەی کە کازی سپی دەھێنن، بۆیە سەرئەنجام گەیشتە ئەوەی کە نرخی یەک بوتل غاز کەھەشت ھەزارو٥٠٠دیناربووە بووەتە حەوت ھزار و٥٠٠دینار.
خاڵی دووەم لەبارەی غازی سپی بوو کە تاوەکو ئێستا ژمارەدوو لەلایەن حکوومەت دابەش نەکراوە، بۆیە نرخەکەی کرا بۆ ھەر لترێک غازی سپی ٤٠٠دینار بێت کە ھەر شونێک بیەوێت بەم نرخەبێت ھەرچەند دوریش بێت کە بەرمیلێک نرخەکەی دەکاتە ٨٠ھەزار دینار .
گوتیشی، سەبارەت بەنرخی بەنزین ئێستا بازار ئازادە لەدھۆک کەنزمترین نرخ ئێستا لترێک بە٥٥٠دینارە و سۆپەریش بە٦٥٠ دینارە، بۆیە ھەوڵدەدەین ژمارەی بەنزینخانەکان زیاتر بێت بۆ ئەوەی کێبرکێ دروست بێت و نرخەکە کەمتر بێت، بۆیە لەحەفتەکانی دابێ، رەنگە لەسنووری دھۆک نرخەکە کەمتر بێت. دەیشڵێ، یەکێکی دیکە لەھۆکارەکانی کە نرخی بەنزینی دھۆک گرانترە لەپارێزگاکانی دیکە ئەوەیە کە کوالیتی بەنزینی دھۆک لەوانەی دیکە بەرزترە .
بڵند ئیبراھیم




