"بەغدا بە عەقڵیەتێکی ترسناکەوە مامەڵە دەکات..دەبێ پەلە لەڕیفراندۆم بکرێ"

هەولێر -KDP.info-بەرپرسێکی حزبی دیموکراتی کوردستان رەخنە لە سیاسەتی حکوومەتی عێراق دەگرێت و داوایش دەکات پەلەبکرێت لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.
(محەمەد ساڵح قادری) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان(حدکا)بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیمورکاتی کوردستانی رایگەیاند: بەغدا لەپێناوی دەستەمۆکردنی هەرێمی کوردستان یان پاوانخوازی خۆیان بەسەر هەرێمی کوردستاندا لە هەمان کاتدا مل نەدان بۆ ئیرادەری خەڵکی هەرێمی کوردستان مافە رەوەکانی کورد بەردەوامن لە پێشێلکردن، لە حالێکدا ئێمە دەبینین خەڵکی کوردستان پێشمەرگە قارەمانەکان لەبەرەکانی جەنگدا توانیویانە پێش لە داعش بگرن، لە جیاتی ئەوەی دەوڵەتی عێراق سوپاسی خەڵکی کوردستان بکەن کەچی بەو شێوە مامەڵە دەکەن.
دەیشڵێ: "دەبێ ئاسانکاری بکەن بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە هاوکاری پێشمەرگە بکەن کەچی بەداخەوە دەبینین لەولاوە دەیانەوێت گرفت دروست بکەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان تا ئاستەنگ بێتە بەردەم هەرێمی کورستان، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بیرۆکە مەترسیدارە کە بەغدا ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی رێگربن لەسەر پرۆسەی بەدەوڵەت بوونی کوردی وەک مافێکی رەوای خەڵکی کوردستان بکەن، گوتی: "دەبینین ئێستا مووسڵ یەکلانەبوەتەوە و عێراق ئازادی ناکاتەوە بۆ ئازادکردنەوەی گومانمان لادروست دەکات بەو پاساوەوە دەیەوێت هێزی خۆی بخزێنێتە ناوچە دابڕاوەکان بۆئەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز بێت کە ئەمەش عەقلیەتێکی ترسناکە، چونکە بەوەشەوە ناوەستن و دەیانەوێ حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردییەکان زیندووبکەنەوە".
محەمەد ساڵح قادری ئاماژەیشی دا "دەبێ هەرێمی کوردستان هەنگاو بۆ ریفراندۆم بنێت، چونکە باشترین میکانیزمە بۆ چارەبوونی گرفتەکان چونکە گەڕانەوەیە بۆ بۆچوونی خەڵک، ئێستاش کوردستان دەیەوێت بەشیوەیەک دیموکراتی لەو رێگایەوە چارەنووسی خۆی یەکلا بکاتەوە، بۆیە دەبێت ئەم بابەتە رێزی لێبیگرێت، چونکە ئەمە مافێکی رەوای خەڵکی کوردستانە و کەسیش ناتوانێت پێش بەو ئەو مافە بگرێت ".
کارزان سەباح




