نازم هەرکی: لەگەڵ حکوومەت بۆ مووچەی پۆلیس لەسەر هێڵین

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێ، بەبەردەوامی لەسەر هێڵین لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان بۆ ئەوەی ھاوشێوەی ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان مووچەی پۆلیسی ناوخۆ و ھاتووچۆش پاشەکەوت نەکرێت و گەشبینین کە حکوومەت بەو داواکاریەی ئێمە رازی بێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان (نازم ھەرکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: مووچەی پێشمەرگە وھێزەکانی ئاسایش و ئامادە و زیرەڤانی پاشەکەوت نەکراوە و تەنھا مووچەی ھێزەکانی پۆلیسی ناوخۆ وھاتووچۆ پاشەکەوت دەکرێت، بەڵام ئەوانەیش ھاوشێوەی ھێزەکانی دیکە ئەرکیان قورسە و، پێویستە مووچەیان پاشەکەوت نەکرێت و مووچەی تەواویان پێبدرێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان گوتیشی، ئێمە وەکو لیژنەی ناوخۆ لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و ئەوانیش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر خەتن بەبەردەوام بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارە بکرێت ومووچەی ئەوانەیش پاشەکەوت نەکرێت.
وتیشی، ئێمە گەشبینین کە حکوومەت رەزامەندی دەربڕێ کە مووچەی پۆلیسیش پاشەکەوت نەکرێ.
بڵند ئیبراھیم




