٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراکسیۆنی زەرد: فراکسیۆنەکانی دیکە پرسیان پێنەکردوین کەچی ناویشمان دەبەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەمڕۆ چوار فراکسیۆنی کورد لەبەغدا بەیاننامەیەکیان لەبارەی گەڕاندنەوەی پارەی بەرپرسانی عێراق لەدەرەوەی وڵات بڵاوکردەوە و باسیان لەوەکردووە کە پارتیی لەگەڵ ئێمەدا نییە، پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێ، ئەو فراکسیۆنانە بەھیچ شێوەیەک ئێمەیان لەوبەیاننامەیە ئاگادار نەکردۆتەوە و پرسیشیان بەئێمە نەکردووە وەکو پلانێک بووە دژی ئێمە، گەر نا ئێمە بەھەموو شێوەیەک پشتگیری لەگەڕانەوەی پارەی برداوی عێراق دەکەین لەدەرەوە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان حاکم (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ھەرچوار فراکسیۆنی کوردی لەبەغدا بەیاننامەیەکیان لەبارەی گەڕاندنەوەی پارەی پەرپرسانی عێراق لەدەرەوە و نەھێشتی گەندەڵی بڵاو کردۆتەوە بەبێ ئەوەی پرسی بەئێمە بکەن یاخود ئێمەی لێ ئاگادار بکەنەوە و باس لەوەدەکەن ئێمە پشتگیری ئەوانمان نەکردووە کە ئەمە بەھیچ شێوەیەک راست نییە وئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتیی تاسەر ئێسقان دژی گەندەڵین و بەھەموو شێوەیەکی پشتگیری لەگەڕاندنەوەی پارەی برداوی عێراق دەکەین بۆ دەرەوە، چونکە ئەمە مڵکی عێراقییەکانە.

حاکم (سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ئەمەی ئەو فراکسیۆنانە کردوویانە ئەمە پلانێکە دژی ئێمە، ئەگەر نا ھیچ نەبووایە پرسیاری ئێمەیان دەکرد لەبارەی دەرکردنی بەیاننامەیەکی لەوشێوەیە، بەڵام ھەموو خەڵک دەزانێت کە ئێمە دژی گەندەڵین و داکۆکیش لەوە دەکەین پێویستە ئەو پارەی برداوە بۆ دەرەوە بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق و خەزینەی دەوڵەت.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار