ئه‌ردۆگان، به سه‌ردانه‌كه‌ی ماكگورك بۆ كۆبانێ گڕی گرتووه

ئانكارا-KDP.info- سه‌ركۆماری توركیا(ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)، داوای له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، له نێوان توركیا و چه‌كدارانی كۆبانێدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێ؛ ئه‌مه‌ی (ئه‌ردۆگان) ده‌یڵێ، ئاماژه‌یه‌ك بۆ پشتیوانیی واشنتن له كوردانی سووریا.
(ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) هاوكات ڕه‌خنه‌ی له‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا(بریت ماكگورك) گرت بۆ كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان و، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزی جه‌كداریی په‌یه‌ده كه به (یه‌په‌گه) ناسراوه.
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها گوتی ''ده‌چێته كۆبانێ و كۆنگره‌ی ژنێفیش ساز ده‌دا، تابلۆیه‌كیش له یه‌كێك وه‌رده‌گرێ كه پێیده‌ڵێن، فه‌رمانده‌ی یه‌په‌گه؛ ئه‌مه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فڕانس پرێس.
(ئه‌ردۆگان) وه‌ك ئه‌وه‌ی مێدیای وڵاته‌كه‌ی بلاویان كردووه‌ته‌وه ده‌شڵێت، ''چۆن ده‌توانین بڕواتان پێ بكه‌ین؟ ئایا ئێمه شه‌ریكتانین؟ یان 'تیرۆریسته‌كانی' كۆبانێ؟''
چه‌كدارانی(یه‌په‌گه) پارتی یه‌كێتیی دیموكرات(په‌یه‌ده) له‌به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا به‌رگریێكی ئازایانه‌ی كرد و دواتر به پشتیوانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا رابه‌رایه‌تیی ده‌كات، داعشیان له ناوچه‌كه وه‌ده‌رنا.
سه‌رباری ڕه‌خنه‌كانیان، ئانكارا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ره‌تی كردووه‌ته‌وه كه هاوكاریی یه‌په‌گه بكات، چونكه به باڵێكی په‌كه‌كه‌ی زانیوه له ڕۆژائوای كوردستاندا؛ هه‌ڵبه‌ته هێشتایش په‌كه‌كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپاوه به حزبێكی ''تیرۆریست'' ناوزه‌د كراوه.




