٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی و ئەیاد سامەڕایی، دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكەیان تاوتوو كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) و سكرتێری گشتیی حزبی ئیسلامیی عێراق (ئەیاد سامەڕایی)، لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوو كرد و، هەروەها ئەو تەحەدیاتەیان خستە بەر باس و گفتوگۆوە كە لە بەردەم پێكهاتەكانی عێراقدا هەیە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، ڕۆژی دووشەممە 8ـی 2ـی2016 لە سەڵاحەددین پێشوازی لە سكرتێری گشتیی حزبی ئیسلامیی عێراق (ئەیاد سامەڕایی) و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە و دواگۆڕانكارییەكان و هەروەها ئەو تەحەدیاتەی لە بەردەم پێكهاتەكانی عێراقدا هەیە، خرایە بەر باس و گفتوگۆوە.

لە بەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ئاییندەی عێراق و چارەكردنی كێشەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان و دەستێوەردانە دەرەكییەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای لەناوچوونی داعش و كاركردن بۆ لەیەكنزیككردنەوەی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان بە تایبەت لە هەر دوو پارێزگای نەینەوا و كەركووك، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەی نێوان (سەرۆك بارزانی) و سكرتێری گشتیی حزبی ئیسلامیی عێراق و شاندە یاوەرەكەی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار