٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سوپای ئەسەد لە حەلەب لە پێشڕەویدایە

سەرچاوە: KDP.info

دیمەشق-KDP.info- هێزەكانی سووریای سەر بە (ئەسەد)، لە پێشڕەویدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی شاری حەلەب، كە ئێستا نیوەی ئەو شارە لە دەستی داعشدایە و، نیوەكەی دیكەیش سوپای سووریا. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەیشی بڵاو كراونەتەوە، توانیویانە ناوچەی كیفرین لە دەستی داعش دەربهێنن.

رۆژنامەی (سۆڵ)ـی توركیا بڵاوی كردووەتەوە كە، سوپای سووریا بە هاوكاریی فڕۆكەكانی ڕووسیا توانیویانە لە حەلەب پێشڕەوی بكەن، بەڵام گرووپی تیرۆرستیی داعشیش بەرگرییەكی زۆری كردووە و توانیویەتی بۆ ماوەی 10 سەعات رووبەڕووی سوپای سووریا و فڕۆكەكانی ڕووسیا ببێتەوە.
لە لایەكی دیكەوە، هەمان رۆژنامە باسی لەوەیش كردووە، كە یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە"، لە قۆڵی باشووری حەلەبەوە توانیویەتی هێرشی زەمینی بكات و داعش تێك بشكێنێت، هەروەها ناوچەی (دەیر جەمال)ـی لە حەلەب كۆنتڕۆڵ كردووە.
هەروەها سوپای سووریا توانیویەتی لەو هێرشەدا بۆ سەر داعش، ناوچەی كیفرینی سەر بە حەلەب كۆنتڕۆڵ بكات و، هەروەها وێنەیەكی ئەو ناوچەیەشی بڵاو كردەوە وەكو بەڵگەیەك.
تاوەكو ئێستایش سەڕێكی سەخت لە نێوان داعش و یەپەگە و سوپای سووریادا بوونی هەیە.

كارزان گلی
 

هەواڵی پەیوەندیدار