٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عه‌بادى پارەی گه‌نم نادا، باشترە بە وڵاتێكی دیكەى بفرۆشین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئەگەر بەغدا پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان نەدات، باشترە لە ئەمساڵدا گەنمی جووتیاران بە وڵاتێكی دیكە بفرۆشرێت، لەبەر ئەوەی دواكەوتنی پارەی جووتیاران، زیانی زۆری پێ گەیاندوون.

(حاكم سەرحان سلێڤانەیی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە نەدراوە كە ئەمساڵ گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرنەگرێت، لەبەر ئەوەی هێشتا زووە بڕیارێكی لەو شێوەیە بدرێت و كاتی وەرگرتنی گەنم نییە .

(سلێڤانەیی) گوتیشی، ئەگەر حكوومەتی عێراق بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە نەدانی پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، پێویستە بیر لە رێگەچارەی دیكە بكرێتەوە و گەنمی جووتیارانی هەرێم بدرێت بە وڵاتێكی دیكە كە راستەوخۆ پارەی جووتیارانی هەرێم بدات، چونكە ناكرێت بەم شێوەیە بەردەوام پارەی گەنمی جووتیاران دوا بكەوێت.

ڕوونیشی كردەوە كە، جووتیارانی هەرێمی كوردستان ناتوانن بەم شێوەیە بەردەوام بن، چونكە دواكەوتنی پارەی گەنم، زیانی زۆری پێ گەیاندوون.

بەپێی زانیارییەكان، لە ساڵی ٢٠١٤ـدا حكوومەتی عێراق ١٤٦ملیار دینار و ساڵی ٢٠١٥ـیش٦٠٠ملیار دیناری جووتیارانی هەرێمی كوردستانی نەداوە.

لە رۆژانی رابردوویشدا سەرۆكوەزیرانی عێراق لە وەڵامی پەرلەمانتارێكی كورددا باسی لەوە كردبوو كە، جارێ پارەیان نییە پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج بكەن.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار