٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنگرەی ئاشتی و پێكەوەژیان لە هەولێر ساز دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە هاوكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆنگرەیەك لەبارەی ئاشتی و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەولێر ئەنجام دەدرێت.

بەرپرسی پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (مەریوان نەقشبەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی ئەوقاف بە هاوكاریی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆنگرەیەك بە ناوی ئاشتی و پێكەوەژیان لە نێوان پێكهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات كە نوێنەری هەموو ئایینەكان و مامۆستایانی زانكۆ و وەزیری ئەوقاف و نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی تێیدا بەشدارن.

(نەقشبەندی) گوتیشی، كۆنگرەكە دوو پەنێل دەبێت كە تێیدا نوێنەری هەموو ئایینەكانی كوردستان قسە دەكەن و دواتر گفتوگۆ لەسەر شێوازی پێكەوەژیان و سووربوون لەسەر سەقامگیریی ئایینی دەكرێت .

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار