ناوەران..١٣ داعش کوژران

ناوەران-KDP.info- لەدوو گوندی میحوەری ناوەراندا لەئاکامی بۆردومانی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکان بۆسەر مۆڵگەکانی داعش، ١٣ تیرۆریست کوژران.
بەرپرسی میحوهرى ناوهران (سهربهست تروانشى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: " سەعات شەشی ئێوارە داعش کۆبوونەوەیەکیان کرد و، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستمانخستبوو ئەو مۆڵگانەی لێیەوە کۆببوونەوە لە گوندی خۆرسیباد و باریمە بوو، یەکڕاست بە مووشەک و تۆپ، بۆردومانمان کردن و لە ئاکامدا هەشت تیرۆریست کوژران."
(تروانشى) دەیشڵێ، لە سەعات حەفت و چلوپێنج خولەکەیش فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا گەیشتن و مۆڵگەکانی داعشیان بۆردومان کرد، ئەوانیش ٥ تیرۆریستیان کوشت.
نهشوان بهرزنجى




