"مامۆستایانی ئایینی پاڵپشتی ریفراندۆم دەکەن..کاتەکە زۆر گونجاوە"

هەولێر-KDP.info- (مەڵا عەبدوڵا سەعید) دەڵێ، مامۆستایانی ئایین پشتگیری لە پرۆسەی ڕیفراندۆم و هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی سیاسیی کورد دەکەن و کاتی ئێستا بۆ ڕیفراندۆم بە کاتێکی گونجاو دەزانن.
(مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید وه‌یسی) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وه‌كو مامۆستایانی ئایین له هه‌رێمی كوردستان پشتگیری ته‌واوی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین؛ پێمان وایه ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ گه‌لی كوردستان ڕه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕای خۆی بدات ئایا به چ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ عێراقدا بژیێت؛ ده‌وڵه‌تی عێراق له‌و 100 ساڵەدا بە هه‌موو لایه‌كی سەلماند کە لەگەڵ کورددا هەڵناکات؛ گه‌لی كورد به زۆرەملێ لكێنراوه به عێراقدا؛ ڕێككه‌وتنامه‌کەی سایكس‌پیكۆ سەد ساڵەکەی بڕاوەتەوە؛ پێویسته گه‌لی كورد ڕای خۆی ده‌رببرێت و بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات."
(مه‌لا عه‌بدوڵا) گوتیشی: "وه‌كو مامۆستایانی ئایین وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌وا ڕۆڵی كاریگه‌رمان ده‌بێت له باسكردنی گرنگی ڕیفراندۆم و ده‌ربڕینی ڕای خۆمان له هه‌مان كاتیش پشتیوانی ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (سه‌رۆك بارزانی) و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد ده‌كه‌ین كه‌وا ئێستا كاتێكی گونجاوه تا كوردیش ڕای خۆی بدات و، ڕایه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت."
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان ده‌شڵێت: "داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین یه‌كگر بن و ئه‌و مافه له خەڵك زه‌وت نه‌كه‌ن و ده‌رفه‌ت به گه‌ل بده‌ن با ڕاشكاوانه ڕای خۆی بڵێت، چونكه ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه به‌سه‌رچوو كورد بتوانێت له عێراق گوزه‌ر و چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات هه‌ر چه‌نده ناحه‌زان و دژمنانی كورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆسپ و ته‌گه‌ره بخه‌نه به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم."
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه: "ئێستا كاته‌كه له‌باره و پێویسته واقعیانه بیر بكه‌ینه‌وه كه هاوكێشه سیاسییه‌كان له ماوه‌ی ئایینده گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت؛ بۆیه ناكرێت ئه‌و مافه له خەڵكی زه‌وت بكرێت ئه‌وانه‌شی ئێستا پێ گونجاو نییە بۆ ڕیفراندۆم، ئه‌وا یان واقیعه‌كه به باشی ناخوێننه‌وه یان مه‌به‌ستی تریان هه‌یه، بۆیه هیوادارین واقیعبینانه مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌دا، چونكه ڕیفراندۆم هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك دروست ناكات ته‌نها گه‌لی كورد ده‌یه‌وێت به ئاشیانه ڕایبگه‌یێنێت كه مافی خۆیه‌تی شێوازی مانه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ستنیشان بكات."
نەشوان بەرزنجی




