"نابێ کورد چیتر پشت بە بەغدا ببەسێت..بزانە عەبادی چی گوتووە"

بەغدا-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی پێشمەرگە و پۆستەکانی دیکەی ئەمنی دەکات و، پەرلەمانتارێکیش دەڵێ، ئەمە نییەتی بەغدایە جا ئیدی پێویست ناکات پشتمان بە بەغدا ئەستوور بێ.
(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ٣سەعاتەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ساز کردو کۆمەڵێک بابەتمان باس کرد؛ لەوانە پرسی ئەمنی و حەشدیشەعبی و سوپای عێراق و گەندەڵی و دانانی فەرماندەکان."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، پرسیارم لەبارەی مووچەی پێشمەرگە و پۆستی سوپاسالار و بریکاری وەزیری ناوخۆ لە سەرۆکوەزیران کرد کە پشکی کوردە؛ گوتی نە مووچە دەدات و، نەیش ئەو پۆستانە دەداتەوە بە کورد؛ ئەو پۆستانەش ناداتەوە بە کورد، دیارە سەرۆکوەزیران بەرەو دەوڵەتێکی قەومی عەرەبی دەڕوات، لەبەر ئەوەی دەستی لە کورد داشۆردووە.
گوتیشی، کورد نابێ چیتر پشت بە بەغدا ببەسێت، لەبەر ئەوەی ھیچ بۆ کورد ناکەن.
بڵند ئیبراھیم




