٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هیچ لایەن و تاقمە چەكدارێكی نافەرمی لە پرۆسەی ئازادكردنەوەی مووسڵدا بەشداری پێناکرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، تەنها لایەن و هێزە فەرمییە دیاریكراوەكان بەشداری لە پرۆسەی ئازادكردنەوەی مووسڵدا دەكەن و هیچ لایەن و تاقمە چەكدارێكی نافەرمی بەشداری پێ ناكرێت.

(هەڵگورد حیكمەت) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگە بەماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆسەی ئازادكردنەوەی مووسڵ پرۆسەیەكە تەنها پێوەستە بەهێز و لایەنە فەرمیەكانی وەكو هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی و، سووپای عێراق و، خۆبەخشەكانی مووسڵ (حەشدی‌وەتەنی) و، هێزی پێشمەرگەی كوردستان. لەم چەندن هێزە فەرمییە بەدەر هیچ هێزێكی تر نییە لەناو هاوكێشە سەربازیەكاندا نابێ بەشداری بكات."
بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە جەختیشی كردەوە: "لە پرۆسەی ئازادكردنەوەی مووسڵ، هیچ لایەن و تاقمە چەكدارێكی نافەرمی بەشداریی پێ ناكرێت."

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار