٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاوارەكان مووچەی مانگانەیان پێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، ژمارەیەكی زۆر خێزان ماون هاوكاریی ملیۆن دینارییان پێ بدرێت، بۆیە بڕیارە ئەو خێزانانەی ماویشن ئەو هاوكارییە وەربگرن و دواتر دەست بە دابەشكردنی هاوكاریی مانگانەیان دەكرێت كە لە بوودجەی 2016ـدا بۆیان تەرخان كراوە.

(د. ماجید شنگالی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی راگەیاند: "دوای سەردانیكردنمان بۆ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، بەڵێنمان پێ درا كە پارە گەییشتووەتە دەستیان بۆ وەجبەیەكی دیكە تا لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا دابەشی بكەن بەسەر نزیكەی 40 هەزار  لەو خێزانە ‌ئاوارانەی كە ماون هاوكاریی ملیۆن دیناری وەربگرن بەپێی كارتی زیرەك، ئەو خێزانانەی دەشمێنن، لە نزیكترین كاتدا ئەو هاوكارییەیان پێ دەدرێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران دەشڵێت: "دوای تەواوبوونی هاوكاریی ملیۆنی، ئینجا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی هاوكاریی مانگانە بەسەر خێزانە ئاوارەكاندا كە 250 بۆ 300 هەزار دینارێك دەبێت و لە بوودجەی گشتیی 2016ـی عێراق بۆیان تەرخان كراوە" .

(شنگالی ) ئەوەیشی خستە ڕوو: "نزیكەی 600 هەزار خێزانی ئاوارە كارتی زیرەكیان پێ دراوە و لەو رێژەیەیش 520 هەزاریان ئەو هاوكارییەیان پێ دراوە، بەڵام تا ئێستا 80 هەزاریان هاوكاریی یەك ملیۆن دینارییان وەرنەگرتووە" .

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار