كلیچدارئۆغلو لەسەر باكوور هاتە دەنگ

ئانكارا-KDP.info- سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە (كەمال كلیچدارئۆغلو) داوای لە سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا كردوە، كە بە زووترین كات بچنە ناوچەی سوور لە ئامەد و، راپۆرتێك ئامادە بكەن لەسەر ئەو خەڵكەی لەبەر شەڕ ئاوارە بوون و زیانیان بەر كەوتوە.
كلیچدارئۆغلو بە سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتەكەی (لەڤەنت كۆچ) گوتوە كە رۆژژی چوارشەممە بچنە ناوچەی سوور و بزانن كە دەوڵەتی توركیا تا چەند كەمتەرخەم بووە بەرامبەر بە هاوولآتی سڤیل. ئەو داوای كردوە كە راپۆرتێك لەو بارەیەوە ئامادە بكەن و، پاشان ئەو راپۆرتە لەناو پەرلەمانی توركیا بخوێننەوە.
كلیچدارئۆغلو پێشتریش رەخنەی لە حكوومەتی توركیا گرتبوو بەوەی بەرامبەر بە خەڵكی سڤیل دڕندانە دەجولێتەوە.
لەڤەنت كۆچ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەو سەردانەی كرد و، ئاماژەی دا كە ئەوان وەكو جەهەپە لە خەمی هاووڵاتیاندان و بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدا نین كە هاووڵاتیان لەبەر شەڕ ئاوارە بن.
هەروەها باسی لەوەیش كرد ئەوان وەكو جەهەپە لەگەڵ ئەوەدان كە دەوڵەت رووبەرووی پەكەكە ببێتەوە، بەلآم نەك خەڵكی سڤیل ببێتە قوربانی.
كارزان گلی




