داوایان لە موگرینی کرد کۆمەکی ئاوارەکانی هەرێم بکرێ

بەریتانیا-KDP.info- شاندی هه‌رێم لە کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن بۆ پشتیوانی سووریا و ناوچه‌که داوایان له به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌کێتی ئه‌وروپا خاتوو فرێدێریکا مۆگرینی کرد که هانی دامه‌زراوه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بدات که زیاتر به‌شدار بن له هاوکاریکردنی ئاواره و په‌ناهه‌نده‌کانی نیشتەجێی هه‌رێمی کوردستان و، به هه‌مانشیوه هاوکاری دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێم بکه‌ن.
شاندێکی حکوومه‌تی هه‌رێم که پێک هاتبوون له د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه و کاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا له چوارچێوه‌ی شاندی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ به‌شداری کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن بۆ پشتیوانی سووریا و ناوچه‌که کرد.
کۆنفرانسه‌که به هاوبه‌شی هه‌ریه‌ک له سه‌رکرده‌کانی وڵاتانی شانشینی یه‌کگرتوو، ئه‌ڵمانیا، کوێت، نه‌رویج هه‌روه‌ها سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان میوانداری کرا و نزیکه‌ی ٦٠ شه‌ست وڵاتی جیهان به‌شداری تێدا کرد له‌سه‌ر ئاستێکی باڵا، هاوکات ژماره‌یه‌کی زۆر له ئاژانسه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه ناحکومیه‌کان، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌ندی، که‌سایه‌تی سیاسی و خاوه‌ن کاره گه‌وره‌کان و وه‌به‌رهێنه‌ران به‌شدار بوون.
ئامانجی کۆنفرانسه‌که بریتی بوو له، گرتنه ئه‌ستۆی هاوکاری نزیکه‌ی ١٣.٥ملێۆن هاووڵاتی سووریا ده‌ربه‌ده‌ری ناوخۆ و ٤.٥ملێۆن هاووڵاتی سووریا که ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ بوونە و ژماره‌یه‌کیش که ئاواره‌ی وڵاتانی جیهان بوون، هه‌روه‌ها بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر نموونەیەکی نوێی گشتگیر سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه بێوێنه مرۆییه‌که که درێژه‌ی کێشاوه.
هه‌ر له کۆنفرانسه‌که‌دا و له دانیشتنه جیاجیاکاندا ته‌وه‌ره‌کانی باری مرۆیی و په‌روه‌رده و فێرکردن و ته‌ندروستی و ئابووری و هه‌لی کار باسی لێوه کرا و تێکڕای وڵاتان جه‌ختیان کرده‌وه که ده‌بێت تاکو کۆتایی ٢٠١٦ گشت منداڵانی ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌ی سووری خوێندنیان بۆ دابین بکرێت و بخرێنه به‌ر خوێندن.
هاوکات هاندانی که‌رتی تایبه‌ت بۆ کۆمه‌ککردن و وه‌به‌رهێنان و پیشکه‌شکردنی هاوکاری دارایی بۆ ئاواره‌کان له وڵاتانی میواندار له هه‌ریه‌ک له (تورکیا، لوبنان، ئوردن، عێراق و میسر) جه‌ختی لێ کرایه‌وه به‌تایبه‌تی له بواره‌کانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی، به‌هه‌مانشێوه پیشکه‌شکردنی هاوکاری له بواره‌کانی پاراستنی ژنان و گه‌شه‌پێدانی تواناکانیان و، مافی مرۆڤ گرینگیی خۆی پێ درا.
ته‌وه‌رێکی تری باسه‌کان بریتی بوو له گه‌شه‌پیدانی ئابووری وڵاتانی میوانداری ئاواره سورییه‌کان و گرینگی‌دان به وه‌به‌رهێنان و دروستکردنی ده‌رفه‌تی کار.
جیگه‌ی ئاماژ‌یه که شاندی حکوومه‌تی هه‌رێم له په‌راوێزی کۆنفرانسه‌که‌دا چه‌ندین دیداری دوولایه‌نه‌یان ئه‌نجام دا له گه‌ڵ وڵاتانی هه‌نگاریا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئوسترالیا و فه‌ره‌نسا و قوبرس و سه‌رۆکی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه جیهانیه‌کان و په‌یامی هه‌رێمی کوردستانیان سه‌باره‌ت به پێداویسته‌کانی ئاواره‌کانی سووریا له عێراق به تایبه‌تی له هه‌رێمی کوردستان که ڕێژه‌ی ٩٨٪ پێکده‌هێنن وه له بڵاوکراوه‌یه‌کدا زانیاری و ئامار و پێداویستی و چۆنیه‌تیی هاوکاریکردنیان بڵاو کرده‌وه.
هه‌رچه‌نده کۆنفرانسه‌که تایبه‌ت بوو به ئاواره‌کانی سووریا به‌ڵام شاندی هه‌رێمی کوردستان له دیداره دوولایه‌نه‌کانیاندا وێڕای جه‌ختکردنه‌وه له زیاتر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان، توانییان بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و قه‌یرانه‌کان له ڕووی ئابووری و ئاسیش و شه‌ڕی داعش بگه‌یه‌ننه دۆستانی هه‌رێمی کوردستان و داوای هاوکاری و پشتیوانی زیاتر بکه‌ن بۆ زیاتر خۆڕاگرتن و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان.
هه‌رله په‌راوێزی کۆنفرانسه‌که‌دا شاندی هه‌رێم داوایان له به‌رپرسی کاروباری ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌کێتی ئه‌وروپا خاتوو فرێدێریکا مۆگرینی کرد که هانی دامه‌زراوه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بدات که زیاتر به‌شدار بن له هاوکاریکردنی ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌کانی که له هه‌رێمی کوردستاندان وه به هه‌مانشیوه هاوکاری دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێم بکه‌ن، هه‌روه‌ها شاندی حکوومه‌تی هه‌رێم له دیداره‌کانیاندا له‌گه‌ڵ ئاژانسه جیاجیاکانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جه‌ختیان له وه‌کرده‌وه که ڕێکخراوه‌کانیان بتوانن سوود له کۆمه‌که‌کان وه‌ربگرن و پرۆژ‌ی گونجاوو و هاوکاری زیاتر پیشکه‌ش بکه‌ن.
دیاره هه‌ریه‌ک له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی هه‌نگاریا و وه‌زیری هاوکاری و په‌ره‌پێدانی ئه‌ڵمانیا به ڕوونی ئاماژه‌یان به ڕۆڵی هه‌رێمی کوردستان دا له ووتاره‌کانیاندا و ڕایانگه‌یاند که هه‌رێمی کوردستان پێویستیان به‌هاوکاری و پشتیوانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تی زیاتی ئاواره‌کانی سووریا بکه‌ن له کاتێکدا که هه‌رێم له شه‌ڕێکدایه له‌گه‌ڵ داعش و خه‌رجی شه‌ڕیان له ئه‌ستۆدایه له‌گه‌ڵ خه‌رجی خزمه‌تی ئاواره‌کان.
له کۆتاییدا تێکڕای وڵاتان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م قه‌یرانه گه‌وره‌ترین قه‌یرانی بێوێنه‌ی مرۆڤایه‌تیه و پێویسته شێوازی نوێ بگیرێته‌به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که و نابێت کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بهێڵێت که ناوچه‌که تووشی له‌ناوچوونی نه‌وه‌یه‌ک ببێت، بۆیه بێویسته پشتیوانی و هاوکاری پێشکه‌ش بکرێت له هه‌موو ڕوو‌یه‌که‌وه.
هاوکات جه‌ستن گرینینگ وه‌زیری په‌ره‌پێدانی نیوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، له کۆتای کۆنفرانسه‌که‌دا وێڕای سوپاسی پێپایانی ئاماده‌بوان، ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که قه‌یرانه‌که گه‌وره‌ترین قه‌یرانی بێوێنه‌ی مرۆییه له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی ولاتانی کۆمه‌ک به‌خش ده‌که‌م که گه‌وره‌ترین به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی مرۆییان پێشکه‌ش کرد به کۆکردنه‌وه‌ی زیاتر له ١٠ملیار دۆلار بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئه‌رک و بوارانه‌ی که له کۆنفرانسه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێ دراوه له ڕێگه‌ی ئاژانسه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه ناحکوومییه‌کانه‌وه بۆ هاوکاریکردنی ئاواره‌کانی سووریا، هاوکات هه‌موو لایه‌ک هاوڕان که پێویسته قه‌یرانی سووریا به شێوازی سیاسی چاره‌سه‌ر ببێت و، ئاشتی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌که و ئه‌م کۆنفرانسه‌ش ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخان بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان هه‌روه‌ک چۆن کۆنفرانسه‌که ژماره‌ی پیوانه‌یی تۆمار کرد له کۆمه‌ک کۆکردنه‌وه تاکو ئێستا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که شاندی حکومه‌تی هه‌رێم سوپاسگوزاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان گه‌یانده هه‌ریه‌ک له ولاتی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا بۆ گشت هه‌وڵه‌کانیا له مسۆگه‌رکردنی به‌شداری شاندی حکوومه‌تی هه‌رێم له کۆنفرانسه‌که‌دا.داوایان لە موگرینی کرد کۆمەکی ئاوارەکانی هەرێم بکرێ

جێگه‌ی ئاماژه‌یه که شاندی حکومه‌تی هه‌رێم سوپاسگوزاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان گه‌یانده هه‌ریه‌ک له ولاتی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا بۆ گشت هه‌وڵه‌کانیا له مسۆگه‌رکردنی به‌شداری شاندی حکوومه‌تی هه‌رێم له کۆنفرانسه‌که‌دا.