٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرسین: داوامان كردووە پێشینەكان لە پێشمەرگە وەرنەگیرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ: "داوامان كردووە پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە ڕابگیرێت و لەو ماوەیەی شەڕ هەیە، هیچ پێشینەیەك لە هێزی پێشمەرگە وەرنەگیرێت، بۆ ئەمەیش سەرۆكی حكوومەت پشتگیریی خۆی بۆ ئێمە دەربڕیوە و ئامادەیە بە هەموو شێوەیەك هاوكاریی هێزی پێشمەرگە بكات".

(ئاری هەرسین)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بۆ پێشینەكان، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر ئەو نامەیەی ئێمە بۆمان ناردوون، داوایان لە وەزارەتی دارایی كردووە كە دیراسەىبكەن و پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە ڕابگیرێن و لەو ماوەیەدا كە شەڕ هەیە، هیچ پێشینەیەك لە پێشمەرگە وەرنەگیرێتەوە، هەروەها بە سەرۆكی حكوومەتی هەرێممان ڕاگەیاندووە نابێت پێشینەكان لە هێزی پێشمەرگە وەربگیرێتەوە و دەبێت جارێ ڕابگیرێن، ئەویش لەگەڵ جێگرەكەی پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو هەوڵە دەربڕیوە".

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە، ئەوەیشی خستە ڕوو، ورەی پێشمەرگە زۆر بەرزە و هیچ كێشەیەك لە بەرەكانی جەنگ نییە و هێزی پێشمەرگە بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.

 

رابین شێروانی   

هەواڵی پەیوەندیدار