٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە محەممەد حاجی كەسایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) و  كەسایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان (د. محەممەد حاجی)، لە دیدارێكدا بیروڕایان لەبارەی ئەو دەرفەتانەوە ئاڵوگۆڕ كرد كە پێوەستن بە ئاییندەی كوردستان و ڕیفراندۆم و مافی دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستان. 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، ڕۆژی شەممە 6ـی 2ـی 2016 لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە كەسایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان (د. محەممەد حاجی) كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێم و تەحەدیات و هەڕەشەكان و هەروەها دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە تاوتوو كرا. لە بەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ئەو دەرفەتانە ئاڵوگۆڕ كرا كە پێوەستن بە ئاییندەی كوردستان و ڕیفراندۆم و مافی دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستان.

هەر لەم دیدارەدا (د. محەمەد حاجی) پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆژەی نیشتیمانی و نەتەوەیی (سەرۆك بارزانی) لەبارەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی گەلی كوردستان ڕاگەیاند و، ئامادەیی خۆیشی نیشان دا كە بەپێی تواناكانی خۆی، یارمەتیی سەرخستنی ئەو پڕۆژە نیشتیمانییەی (سەرۆك بارزانی) بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار