٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وردەکاریی سووتانی هۆتێلەکەی ھەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان و ورده‌كاریی ڕووداوەکەی هۆتێل کەپیتۆڵ، 19کەس بوونه‌ قوربانی كه‌ زۆربەیان بیانین؛ هه‌موویشیان به‌ هۆی دووكه‌ڵه‌وه‌ گیانیان لە دەست داوە.

بەرێوبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانی ھەولێر(شێخ کافی عەبدولقادر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئێواره‌ی ئەمڕۆ لە هۆتێلی کاپیتۆڵ لە شاری ھەلێر ئاگری تێبەربووە، هه‌ڵبه‌ت ئاگره‌كه‌ سەرەتا لە ساونای هۆتێلەکە دروست بووە و دواتریش شوێنەکانی دیکەی هۆتێله‌كه‌ی گرتووه‌تەوه‌، بەڵام ھەر زوو لەلایەن ھێزەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکە كوژێندراوه‌ته‌وه‌، بەڵام تەواوبوونی دووکەڵەکە زۆری خایاند.

(شێخ کافی عەبدولقادر) گوتیشی، لەو ڕووداوەدا به‌ داخه‌وه‌ 19کەس گیانیان لە دەست داوە، قوربانییه‌كانیش چواریان عارەبن ئەوانی دیکەیش بیانین و خەڵکی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانن.

ده‌رباره‌ی شێوازی گیانله‌ده‌ستدانی قوربانیانیش له‌ ڕووداوی ئاگركه‌وتنەوه‌کەی هۆتێل کەپیتۆڵ كه‌ سه‌عات شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە، گوتی، سەرجەم قوربانیان بەھۆی دووکەڵی ئاگرەکەوه‌ خنکاون و ھیچیان بەھۆی ئاگرەکەوه‌ نەسووتاون.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار