٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كوردستان، بڕیارێكی پەرلەمانی یەكێتیی ئەورووپا به‌رز ده‌نرخێنێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانی كوردستان له‌ په‌یامێكیدا، بڕیاری پەرلەمانی یەكێتیی ئەورووپا لە بە بەفەرمی ناساندنی جینۆسایدی ئێزدی و كریستیان و توركمان و شەبەك و كاكەیی و سابیئە و كوردستانیان بە گشتی دەری كردووە، بە بەرزی دەنرخێنێ.

له‌و په‌یامه‌دا كه‌ به‌ ناوی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌(جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی) ده‌ركراوه‌، هاتووه‌: پێمان وایە بەفەرمی ناساندنی ئەو تاوانانە سەركەوتنێكی گەورەی دیپلۆماسییەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم مرۆڤایەتییە بۆ ئەوەی جارێكی دیكوە هەوڵی قڕكردن و لەناوبردنی گەلانی سڤیل و بێدیفاعی سەر رووی زەوی نەدرێت و تاوانباران و تیرۆریستان لە هەر كوێ بن بە سزای نێودەوڵەتی بگەن و بۆ تاهەتایە ریسوا بكرێن.

په‌یامه‌كه‌ی په‌رله‌مان هاوكات جه‌ختی كرده‌وه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی، نابێ لەیادی بكەین كە هەوڵ و هیممەتی لایەنە پەیوەندارەكانی سەرۆكایەتیی هەرێم و لیژنە پەیوەندارەكانی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم و پەرلەمانتارە ئێزدییەكان و وەزارەتی شەهیدان و گرووپی دۆستانی كورد لە پەرلەمانی ئەورووپا و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە یەكێتیی ئەورووپا، بە تێكڕا هۆكاری سەرەكی بوون بە باشناساندن و بەرەوپێشبردنی ئەو كێیسە و گەیاندنی هاوار و ناڵەی ئەم گەلە بە یەكێتیی ئەورووپا  و، وەرگرتنی ئەو بڕیارە بە سەركەوتنێكی دیكە دەژمێردرێت كە دەچێتە پاڵ ئەو سەركەوتنانەی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە گۆڕەپانی شەڕ و رووبەڕووبونەوە رۆژانە دژ بە تیرۆریستان تۆماری دەكەن و زەبری جەرگبڕیان تێ دەسرەوێنن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار