سعوودیا و هاوپه‌یمانانی ده‌یانهه‌زار سه‌رباز بۆ چونه سووریا ساز ده‌ده‌ن

له‌نده‌ن-KDP.info- وه‌ك به‌شێك له پلانه‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش له سووریا، سعوودیا ئێستا خه‌ریكی مه‌شقدانه به سوپایێك، كه ژماره‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 150هه‌زار سه‌رباز و، زۆرینه سعوودیایی و ڕێژه‌یه‌كیشیان هی سوپای میسڕ، سودان و ئه‌رده‌نن.
به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه سعوودیاییه‌كان كه به تۆڕی مێدیایی سی ئێن ئێنیان داوه، وڵاتی مه‌غریبیش پابه‌ندیی خۆی له ره‌وانه‌كردنی هێزێكی سه‌ربازی بۆ چوونه پاڵ توركیا، كوێت و ئیمارات و قه‌ته‌ر داوه؛ چه‌ند حه‌فته‌یه‌كیش ده‌بێ، سعوودیایی و توركه‌كان فه‌رمانده‌یێكی هاوبه‌شیان پێك هێناوه كه وا بڕیاره له باكووری توركیاوه بچنه نێو سووریاوه.
ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه هاوكات وڵاتانی ئاسیایی وه‌ك، مالیزیا، ئیندۆنیسیا و برونایش له‌خۆ ده‌گرێ كه هاوپه‌یمانه‌تیێكی هاوبه‌شیان پێك هێناوه به‌ڵام هێشتا ڕانه‌گه‌یێندراوه، وه‌هایش جاوه‌روان ده‌كرێ، مالیزیا یه‌كه‌می ئه‌و سێ وڵاته ئاسیاییه بێت كه هێزێكی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سعوودیا بكات.
پێشتر سعوودیاییه‌كان گوتبوویان كه ئاسمانه‌هێرشه‌كان به‌بێ هێرشی زه‌وینی ناتوانن داعش تێك بشكێنن، به‌ڵام ئه‌وان به ستراتیژه‌كه‌یاندا چوونه‌وه و وایش جاوه‌ڕێ ده‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی هاوپه‌یمانیی ناتۆدا له بڕۆكسل بیخه‌نه به‌ر باسه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه سعوودیاییه‌كان ده‌ڵێن وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وان پشتیوانی ئه‌و ئاسمانه‌هێرشانه‌یه‌یان كردووه كه داعشیان كردوونه‌ته ئامانج.
سعوودیاییه‌كان وایده‌بینن كه، كاتێك داعش شكست ده‌بات، ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ی ئه‌وان ئه‌ركه‌كه‌ی هێنانه‌كایه‌ی هاوسه‌نگیی هێزه له گۆڕه‌پانی جه‌نگ و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی ده‌بێ.
سعوودیا باوه‌ڕیشی وایه كه مانگی ئازاری دابێ، گونجاوترین كاتی مه‌شقدانه به هێزه سه‌ربازییه‌كه، چونكه ئه‌و پێشبینی ده‌كات كه هێزه‌كانیان به‌م نزیكانه سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه، به‌مه‌یش وایده‌بینن كه پاش ئه‌وه‌ی به‌رگریی حوسییه‌كان لاواز بوو و گورزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانیی عاره‌بی به چڕی كاری خۆیان بكه‌ن، سه‌رۆك(عه‌بد ڕه‌به مه‌نسوور هادی) ده‌توانێ ڕكێفی پایته‌خت بگرێته‌وه ده‌ست، ئه‌وكات سعوودیایش بواری زیاتری ده‌بێ تا قورسایی خۆی بباته سووریا.




