٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک مام جەلال دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز جەنابی مام جەلال

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی براگەورەی جەنابتان، کاک شێخ جەنگی تاڵەبانی – مان  پێ گەییشت. لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە جەنابتان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی کاک شێخ جەنگی بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

 مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

٥ـی٢ـی٢٠١٦

هەواڵی پەیوەندیدار