په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه‌یسی ئێزدی و كرستیانه‌كانی به جێنۆساید ناساند

بڕۆكسل-KDP.info- په‌رله‌مان ئه‌ورووپا له دانشتنی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا، كه‌یسی هاونیشتمانیانی ئێزدی و كریستیانی به جێنۆساید ناساند.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، بڕیاری به‌جینۆسایدناساندنی كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدی و كریستیانه‌كان، پاش ئه‌وه دێ كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)، هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌وڵی جیددی و به‌رده‌وامیان له‌و پێناوه‌دا خستبووه گه‌ڕ، هاوكات پشتگیریی راسته‌قینه‌ی گرووپی دۆستانی كوردستانیش له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئه‌م بڕیاره مێژووییه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپای لێكه‌وته‌وه.
(ئاژگه‌یی) هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به تێكڕای ده‌نگ و پشتگیریی سه‌جه‌م كوتله‌كانی، به بڕیاری ژماره RC-B8-0149/2016، كه‌یسی هاونیشتمانیانی ئێزدی و كریستیانی به جێنۆساید ناساند.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به سه‌ركه‌وتنێكی تر بۆ دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌سف ده‌كات و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌یشوه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و ده‌ستخۆشییش له سه‌رجه‌م هاوكاران و ئه‌و دۆستانه‌ی گه‌لی كورد ده‌كات كه رۆڵیان هه‌بووه له سه‌رخستنی ئه‌م بڕیاره‌دا.





