خۆشناو: پێدانى قه‌رز به په‌ڕله‌مانتاران ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.. له سه‌ره‌تاوه دژى بووین

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، فراكسیۆنى زه‌رد له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى قه‌رز نییه بۆ په‌ڕله‌مانتاران و ئاگادارى گشت په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى زه‌ردیش كراوه‌ته‌وه له لیژنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌ى پێشكه‌ش كراوه بۆ پێدانى قه‌رز به په‌ڕله‌مانتاران نه‌بن.
(ئومێد خۆشناو) پێوه‌ست به‌وه‌رگرتنى قه‌رز بۆ په‌ڕله‌مانتاران كه نووسراوێك ئاراسته‌ى لیژنه‌یه‌كى په‌ڕله‌مان كرابوو، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌كو فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژى ئه‌وه‌بووین و له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره نه‌بووین كه قه‌رزبه په‌ڕله‌مانتاران بدرێت، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ وا بڕیارێك نه‌بووین كه ئاراسته‌ى لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرابوو.
(خۆشناو ) گوتیشى: "ته‌واوى ئه‌ندامانى فراكسیۆنى پارتى له لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌ڕله‌مان و لیژنه‌كانى یاسایى و دارایى و نه‌زاهه و كاروبارى په‌رله‌مانمان ئاگادار كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره پێشنیازه نه‌بن و له‌لایه‌ن ته‌واوى په‌ڕله‌مانتارانى فراكسیۆنى زه‌رده‌وه ره‌تمانكردۆته‌وه.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ده‌شڵێت، وه‌كو فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ هیچ جۆره قه‌رزێك نین به‌هه‌ر شێوازێك بێت به ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان بدرێت له‌داهاتى گشتى و ڕه‌تمانكردۆته‌وه و پێشمان وایه ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان هاوشانى ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان كه ئێستا له‌قه‌یرانى دارایى داینه و فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌و قه‌یرانه كاریگه‌رى له‌سه‌ریان جێهێشتووه، ئه‌ندامانى په‌رله‌مانیش وه‌كو هه‌ر تاكێكى ئاسایى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌كرێ به‌شێك له موعاناتیان هه‌بێت .
نه‌شوان به‌رزنجى




